AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٢٨ ١٩:٤٠

بێلارووس ڕێگای نوێی کۆچبەرانی کوردی عێراقی بۆ چوونە ئەورووپا

بێلارووس ڕێگای نوێی کۆچبەرانی کوردی عێراقی بۆ چوونە ئەورووپا

گۆڤارێکی ئوکراینی نووسیویە: پاش هەڕەشەی سەرۆک کۆماری بێلارووس بۆ کرانەوەی سنوورەکان و هاتنی کۆچبەران بۆ ئەورووپا، دەیان کەس لە کوردەکانی عێراق لەم ڕێگاوە بۆ ئەورووپا کۆچ دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئینفۆرم ناپالمی ئوکراین لە ڕاپۆرتێکدا باسی ڕێگای نوێی کۆچبەرە کوردە عێراقییەکان بۆ ئەورووپای کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە کوردەکانی عێراق وەکوو توریست لە بەغداوە بۆ مینسک پایتەختی بلارووس دەچن و لە ڕیگای سنوورەکانی ئەم وڵاتە و بە یارمەتی قاچاخچییەکان دەچنە ئەورووپا.

لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە چەند ڕۆژ پاش هەڕەشەی ئەلێکساندێر لوکاشێنکۆ سەرۆک کۆماری بێلارووس سەبارەت بە کرانەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بۆ کۆچبەران، دەیان شارۆمەندی کوردی عێراقی هاتوونەتە نێو ئەم ولاتە و لەوێوە دەچنە ئەورووپا.

ئەم گۆڤارە بێلارووسی وەکوو ڕێگای نوێی کۆچبەرە عێراقییەکان ناساندووە و وتوویە: کۆچبەران دەبێ 1000 تا 15000 یۆرۆ پارە بە قاچاخچییەکان بدەن بۆ ئەوەی لەم سنوورە بپەڕێنەوە.

مەسنا ئەمین نوێنەری کوردی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە زۆربوونەوەی ژمارەی کۆچبەرە عێراقییەکان بۆ ئەورووپا هۆشداری داوە و وتوویە: بێلارووس بە مەبەستی گەشەی ئابووری بەدوای وەرگرتنی زیاتری کۆچبەرانە.

News ID 38279

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha